تەکنۆلۆجیاى مۆدێرن :
فێرگەى ئۆنلاین بەو تەکنۆلۆجیا و پلاتفۆرمەى بەکارى دەهێنێت ، دەتوانیت لە رێى کۆمپیوتەرەوە (لاپتۆپ ، تابلێت ، مۆبایل) بەشداریى کۆرسەکان بکەیت.
جیاوازى تەمەن و کەسایەتیی :
بەشداربووانى فێرگەى ئۆنلاین بێ رەچاوکردنى تەمەن و ئاستى خوێندن، دەتوانن لە ماڵ و ئۆفیسى خۆیان بەشدارى کۆرسەکان ببن.
سنوورەکان هەڵدەگرێت :
فێرگەى ئۆنلاین، لە رێى ئینتەرنێت و کۆرسى ئۆنلاینەوە سنوورەکانى کات و شوێن و مەرسەف و ماندووبوون هەڵدەگرێت و دونیا دەکاتە فێرگەیەکى ئاسان و مۆدێرن.
بێ دەرفەتیی :
فێرگەى ئۆنڵاین تاکە هەڵبژاردەیە بۆ ئەو کەسانەى لەبەر دەوام و کاروکاسپى ناتوانن بەشدارى کۆرس و فێرکاریی ببن.
بەربەستى جوگرافیی :
فێرگەى ئۆنلاین ، بەربەستە جوگرافییەکان هەڵدەگرێت. لەهەر شار و شارۆچکە و گوندێک بیت دەتوانیت لەگەڵ بە ئەزموونترین مامۆستاکاندا کۆرس و وانەى فێرکاریی وەربگریت.
ئەرکی خێزانیی :
فێرگەى ئۆنلاین تاکە هەل و هەڵبژاردەیە بۆ ئەو کەسانەى ناتوانن بەشدارى کۆرس و فێرکاریی ببن لەبەر ئەرک و بەرپرسیارێتیی خێزانى وەک سەرپەرشتیى کۆرپە و مناڵ و کەسى بەتەمەن و کەسی نەخۆش لە ماڵەکانیاندا.
میوانداریی و گەشتەکانت دوا ناخەیت:
بێ لەوەى لە دۆست و خۆشەویستان داببڕێیت لە کات و شوێنى گونجاودا لە هەرکوێیەکى کوردستان و دونیا بیت، دەتوانیت لە رێى ئینتەرنێتەوە کۆرسی خۆت وەربگریت.
کۆرسەکان تۆمار دەکرێن:
کاتێک دەرفەتت نەبوو لە کاتى دیاریکراو بەشداریى کۆرسى راستەخوا بکەیت هیچ خەمت نەبێت. فێرگەى ئۆنلاین کرۆسەکان بە کوالیتى بەرز تۆمار دەکات و دواتر دەتوانیت چەندین جار سەیرى ڤیدیۆکان بکەیت.
پرسیار و گفتوگۆ:
زۆرجار فێرخواز لەبەر هەرهۆیەک بێت لەکاتى تێنەگەیشتن پرسیار ناکات یان تێبینى خۆی ناڵێت، بەڵام لە فێرگەى ئۆنلاین فێرخواز بی دوو دڵیى و هیچ شەرمێک پرسیار و تێنەگەیشتنى خۆى دەردەبڕێت و گفتوگۆ لەگەڵ مامۆستا دەکات.
نرخى کەم:
کۆرسەکان بە پێى ناوەرۆک و کات و ژمارەى وانەکان و پسپۆڕى مامۆستاکان نرخێکى کەمیان هەیە.
گەڕانەوەى مەسرەف و تێچوون:
بەشداربووانى فێرگەى ئۆنلاین لەبەرئەوەى مەسرەفى هاتووچۆ و پاص و تەکسى و خۆ ئامادەکردن و خۆگۆڕین (خۆڕازاندنەوە) و خواردن و خواردنەوەیان نیە مەسرەفیێکى زۆریان بۆ دەگەڕێتەوە. ئەو مەسرەفە زیادانە لە نرخى کۆرسەکان کەمترنین.
گەڕانەوەى کات :
بەشداربووانى فێرگەى ئۆنلاین لەبەر ئەوەى کاتى خۆیان لە خۆئامادەکردن و چاوەڕێى ئامرازەکانى گواستەوە و هاتووچۆدا بەسەرنابەن ، کاتێکى زۆریان بۆ دەگەڕێتەوە کە دەکاتە کۆى ئەو کاتەى لە کۆرسى ئۆنلایندا لە فێرکارییدا بەسەرى دەبەن. واتە کاتە بەفێڕۆچووەکانى هاتووچۆ زیاترە لە کاتەکانى بەشداریکردنى کۆرسێک لە فێرگەى ئۆنلاین.